خودا بە ئیعجاز ئەنبیایانت
|
بە ڕووتبەی بەرزی ئەولیایانت
|
بە سیدقی پاکی خولەفای ڕەسوول
|
بەشقی ئەسحاب و فاتیمەی بەتوول
|
بە حەقانییەتی شەوەکەی میعراج
|
نووری خۆت بەخشی بە زوڵماتی داج
|
بە شەوق و جیلوەی ئایاتی قورئان
|
بە ئەحادیسی قودسیی خۆش بەیان
|
بە شەوی ڕەحمەت «لیلة القدر»
|
بە ڕۆژی شەهید شەڕەکەی بەدر
|
عەفوو بفەرموو لە گوناهانم
|
چونکە لە زومرەی بەد گومڕاهانم
|
توێشووم خاڵییە لە دانەی ئیمان
|
بەزەییەکت بێت بە نەبوونیمان
|
هەتاکو گەنج بووم لە ڕووی نەزانی
|
خۆم دایە دەستی هەوای شەیتانی
|
شەیتان گەنجینەی ئابڕووی بردم
|
مەزرەعەی دینی دروێنە کردم
|
لە ڕێی حەق لای دام بردمیە سەر ڕێی شەڕ
|
کۆتری ئیمانمی کرد بێ باڵ و پەڕ
|
هەر بەرەو لای خۆی پەلکێشی کردم
|
یەخەی بەرنەدام تا پیری کردم
|
ئێستە پیربووم نۆبەمە نۆبە
|
ڕووم هەر لە تۆیە خودایا تۆبە
|
ناتیق دڵخۆش کە بە نووری هودا
|
«لەگشت گوناهێ خۆش ئەبێ خودا»
|