خودا عەدلی لە لای عارف عەیانە (تاھیر بەگی جاف)

خودا عەدلی لە لای عارف عەیانە (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310569خودا عەدلی لە لای عارف عەیانە1918تاھیر بەگی جاف
خودا عەدلی لە لای عارف عەیانە بە حەققەت ئێمە گەلەین ئەو شوانە!
لە بەر چی وا مەڕی خۆی مەردی چووپان؟ بە دەستی خۆی ئەخاتە بەر نیشانە
ئەگەر موئمین بە حەققەت دۆستی حەققن؟ چییە حیکمەت زەلیلی ڕووسیانە؟
موقەددەر بوو کە گەندوم بێ بە ڕزقی لە ئادەم بۆ دەبێ بگرێ بەهانە؟
کە تیرئەندازی چابوک دڵ بپێکێ! قەباحەت کەی لە سەر ئەڵقەی کەوانە؟
کە ئەو ڕوخساری دڵ بێنێتە پێشۆ نەسیبی بولبولان داد و فوغانە
لە ڕۆژی خۆی عەمەل قسمەت کراوە لە بەر چی تۆ دەڵێی فیعلی خۆمانە؟
کە وا بوو ئاگری دۆزەخ لە بۆمان! چ لازم دێ بکێشێ وا زەبانە؟
ئەگەر خەلقە لە بۆمان ئیختیارێ لە بەر چی یەک بچووک و یەک کەڵانە
یەکێ بۆ پارە نانێ جان فرۆشە یەکێ حەققی نییە شاهی جیهانە
یەکێ سوڵتانی قەسری زەڕنیگارە یەکێ بێ جێگە و و بێ خانومانە
یەکێ دایم خەریکی عەیش و نۆشە یەکێ کوژراوی شمشێری دەبانە
یەکێ قاروونی دەوڵەت هەم عینانە یەکێ موحتاجی سککەی یەک قرانە


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.