خودا ڕەحمێ بە حاڵم یار ئەوا بردی بە دڵمایی

خودا ڕەحمێ بە حاڵم یار ئەوا بردی بە دڵمایی (1942)
by سافیی ھیرانی
309555خودا ڕەحمێ بە حاڵم یار ئەوا بردی بە دڵمایی1942سافیی ھیرانی
خودا ڕەحمێ بە حاڵم یار ئەوا بردی بە دڵمایی لە سەر هۆش و لە تەن تاقەت، لە دڵ سەبر و شەکیبایی
لە لایێ ئارەزووی وەسڵ و لە لایێ دڵشکستی یار گوریس ناگا بە یەک لا چۆن ئەگا گەر بێ بە دوولایی
نە لەو جێگەی غەریبیم دێ تەسەلا و نە وەتەن ئارام چ چارەی دیکە شک نابەم بە غەیری شێت و شەیدایی
کە هەرچیەکم بەسەرهات لەو وەفای دڵ بوو جەفایی یار لە بەینی هەردوو لاوە خوێنەکەم وا چوو بە خۆڕایی
دەزانی بۆچی گۆشەی بێکەسیم گرتووە لەدووری یار خەیاڵی ئەو ڕەفیقەی بوو دڵی ڕیسوا لە تەنهایی
ئەلا ئەی دۆستانم داستانی دڵ تەواو نابێ مەگەر ڕۆژی جەزا بێتن لە خزمەت شاهی مەولایی
هەوایی لەیلەکەی بێمەیلەیە دڵ والەیە سافی سیاخانەی دەروونە شۆڕشی مەجنوونی سەحرایی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).