خۆزگەم بە پار

خۆزگەم بە پار (1950)
by گۆران
304833خۆزگەم بە پار1950گۆران

بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار،
سەد هەزار جار خۆزگەم بە پار، منی هەژار!
خۆزگەم بە پار!

خۆزگەم بە ساڵی ڕابوردوو،
عومری کورتی دڵداریم بوو،
لە پڕ هات و لە ناکاو چوو...
یەک: پڕ لە دنیا ئارەزوو،
دەریایەک تاسە... ئەمە دوو،
جێ مابووم لە پاری مردوو!

بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار،
سەد هەزار جار خۆزگەم بە پار، منی هەژار!
خۆزگەم بە پار!

ڕۆژ نەبوو چاوم بە دیدار
شاد نەبێ، نەسرەوێ ئازار،
ڕۆژ نەبوو یار بە لەنجە و لار،
چەشنی ئاسکی هەردەی بەهار،
بە بەردەمما نەکا گوزار،
نەمپێکێ نیونیگای خومار!

بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار،
سەد هەزار جار خۆزگەم بە پار، منی هەژار!
خۆزگەم بە پار!

هەر ڕۆژە عیشوەیەک، نازێ،
هەر خەڵوەتە چەشنە ڕازێ،
لەو توانج، لە من نیازێ!
بۆ ماچێ، نوقورچێ، گازێ،
هەر بەزمە دەنگێ، ئاوازێ،
بە چاو بینینی دڵخوازێ

بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار،
سەد هەزار جار خۆزگەم بە پار، منی هەژار!
خۆزگەم بە پار!

بڵێن بە یار بێ ناوچاوێ
دیمان لە تاو دووری، تاوێ
ئەیڕشت لە فرمێسک لافاوێ
ئاخی هەڵئەکێشا تاوێ
بە یادی باڵا لاولاوێ،
چاوڕەشێ، ئەگریجە خاوێ!

بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار،
سەد هەزار جار خۆزگەم بە پار، منی هەژار!
خۆزگەم بە پار!

پرسیی کێ؟ بڵێن داماوێ،
هێلانەی دڵ لێ شێواوێ،
دوانزە مانگ لە یار بڕاوێ،
دوانزە مانگ بۆ یار گریاوێ،
بە ئاستەم نووزە تیا ماوێ،
ئەیوت: ناونیشانی ناوێ،
ئەزانێ یار، خۆی، کام هەژار، ڕۆژی سەدجار،
ئەکا هاوار: خۆزگەم بە پار! خۆزگەم بە پار!

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse