خۆزگە ئەمزانی دڵی من بۆ چی وا حەیرانتە

خۆزگە ئەمزانی دڵی من بۆ چی وا حەیرانتە (1956)
by عارف عورفی
308030خۆزگە ئەمزانی دڵی من بۆ چی وا حەیرانتە1956عارف عورفی
خۆزگە ئەمزانی دڵی من بۆ چی وا حەیرانتە هەر وەکوو پەروانە دەوری شەمعی ڕووی جانانتە
دڵ بە دڵ بۆ ڕابەرت ئیختیاری پێ نەما دائیمەن فەرمانبەری فەرمانبەری فەرمانتە
فکری وا بوو بۆ ڕەقیب دەستی لە ئێمە هەڵگرێ ئەی دەخیلت بم نەکەی دەستی من و دامانتە
مەزرەعەی دڵ دەردی بێ ئاوی ئەکێشێ بۆ خوا دەستوبردێ چاوەڕوانی قەترەیە بارانتە
دوا ئەوەی سینەم برینی کۆن سەری هەڵدایەوە تێگەییشتم زەخمی نووکی تیرەکەی موژگانتە
هاژەیی فرمێسکی دوو چاوم بەکرەجۆی گرتۆتە بەر غەیر لە دووری تۆیە بۆیە وا بەکوڵ گریانتە
جەژنی قوربانە بەقوربان نۆبەتی قوربانییە بۆ تۆ قوربانی بەقوربان گیانی من قوربانتە
تۆ لە کوێ ڕیزەسواری نەوجەوانانت لە کوێ؟ تازە بەم عومرە نیازی عەرزەیی مەیدانتە!
بەم هەموو دەرد و غەمە کەوتوویتە حاڵی هەمهەمە تازە بێچارە نیازی بەزمی مەیخۆرانتە؟
دڵ لە دووریت شەو ئەسووتێ وەک فەنەر تاکو سەحەر غەیر لە هیجرت شەوچراغی مەجلیسی دیوانتە
تافی جوانی چوو نەما کەوتوویتە حاڵی غەڕغەڕە وا ئەزانم ئینتیزاری قەبرەکەی سەیوانتە
گردی سەیوان حورمەتی میوانەکانت ڕاگرە پەنج و دوو ڕۆژێکی تر وا عارفیش میوانتە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse