خۆزگە بەو ڕۆژەی حەربی ئەڵمان بوو

خۆزگە بەو ڕۆژەی حەربی ئەڵمان بوو (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308484خۆزگە بەو ڕۆژەی حەربی ئەڵمان بوو1941موفتی پێنجوێنی
خۆزگە بەو ڕۆژەی حەربی ئەڵمان بوو لە ئەرز و ئاسمان ئاگرباران بوو
شەکر و چا و کووتاڵ زۆرتر هەرزان بوو نە کەس بێ بەرگ و نە کەس بێ نان بوو
***
حەفتا و پێنج غەرام چایی بێ لاجان یەک کیلۆ شەکر بۆ یەک سەرخێزان
لە سەری مانگا حازر بوو لامان تێر و تۆخ حاجی و بەگ و گەدامان
***
ئەو ڕۆژەی کە دیم گیرابوو بەرلین کەوتینە شەوق و بەزم و هەڵپەڕین
بۆ ئەوەی وتمان بە خۆشی ئەژین شەڕ و شۆڕ نەما لەڕووی سەر زەمین
***
کەچی وا ئێستا خۆزگە بە پارین هەموو سەرگەردان بێ ئیش و کارین
هەتا تەنانەت بێ سووخت و دارین بێ کەس و بێ دەر بەبێ خەمخوارین
***
نۆ مانگە چامان بۆتە چای لاجان کە بۆمان دێنن لە خاکی ئێران
دەرد و نەخۆشی خستۆتە ناومان وەختە کوێر ببین نەبینێ چاومان
***
خۆ من بیستوومە لەپاش تەنگانە نۆبەی دڵخۆشی و شادیی ئینسانە
بۆ ئێمە گەڕا بە پێچەوانە شکور بە جاران نەک بەم زەمانە
***
ئیتر ئەوانەی وان لەسەر کورسی تێرن ناپرسن لە حاڵی برسی
تا کەی هەر بۆ خۆو هەر نەفسی نەفسی کوژراوی هیچ نین غەیری بێکەسی
***
خۆ هەر قەومێکیش پەنا بە خوایە سەرگەردان و کز دایم لە دوایە
دوچاری زوڵم و دەرد و بەڵایە نەویستی بەشەر خڵتەی دنیایە
***
دەردی زەلزەلەیش سەرباری گران خانووی ڕووخاندین خۆمان سەرگەردان
دڵخۆشیان کردین بۆ یاریدەدان بە پارەی خانووی زستان و دووکان
***
هەمووی هاتە سەر بەنگەڵەی تەیمان جێگەی دوو نەفەر بەدتر لە زیندان
بێ پارە و بەرگ، بێ ڕێگە و بێ نان تێیدا بگەوزین پەنا بە یەزدان
***
هەتا جووت نەکەی گەنم نەڕوێنی یا بە دەستی خۆت سەرت نەخورێنی
***
نە سک تێر ئەبێ نە ئاڵۆش ئەمرێ نە یاریدەی کەس کەڵکت بۆ ئەگرێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).