خۆزگە هەر کەسێ کە حەفتەی ڕابورد

خۆزگە هەر کەسێ کە حەفتەی ڕابورد (1950)
by پیرەمێرد
305600خۆزگە هەر کەسێ کە حەفتەی ڕابورد1950پیرەمێرد
خۆزگە هەر کەسێ کە حەفتەی ڕابورد چاکە و خراپەی بەراورد ئەکرد
تێبگەییایە لە کردەوەی خۆی بیزانیایە کامیان چاکە بۆی؟
ئەوسا ئەخلاقی بەشەر چاک ئەبوو لە ڕاستی یەکتر دڵیان پاک ئەبوو
ئەمڕۆ بە بێباک واین لە جێگادا سبەی بێ توێشوو، واین لە ڕێگادا
دوێنێ هەتاو بوو، ئەمڕۆ سێبەرە پێنج و دوو ڕۆژێ، پێچی مێزەرە
لە پێش چاومانە زرت و زیندووە کە بەلادا هات ڕوانیت مردووە
بەڵام بنیادەم هێندە بێعارە سەردەنێ و ئەڕوا، بە بێ هەوسارە
خوا ئەمانەتی دا بە کێو و گرد هیچیان نەیان ویست ئیبایان لێ کرد
کەچی بنیادەم گرتیە ئەستۆی خۆی وایزانی سووکێ ئەبێ بە ماڵ بۆی
ئێستا کە داوای لێ ئەکەنەوە ملپێچی ئەکا بە شیوەنەوە
ناڵێ ئەم عومرە لام ئەمانەتە دەست پیا گرتنی بۆم خیانەتە!

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 687
1942/10/27


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).