خۆزگە پێستێکی ئەستوورم ئەبوو
خۆزگە پێستێکی ئەستوورم ئەبوو | لا ئەستوورەکەم ئەخستە سەر ڕوو |
کە بە هیچ تەریق نەبوومایەوە | ئەکەوتمە کایەی ئەم دنیایەوە |
پێکەوە دنیا و دینارم ئەبوو | بە دەوڵەمەندی ناوم دەرئەچوو |
کە دەوڵەمەند بم کەسیشم نەوێ | خەڵک لە خۆیەوە شوێنم ئەکەوێ |
لە هەموو شوێنێک نەوەک لەم شارە | دینار بە مەعنا دنیا و دین ئارە |
شای شاعیرانمان وەک مو دەقیقە | هێندە غەدری دی بە سیل و دیقە |
هەندێ نامووسیان ئەوێ بە لاتی | حەڵاڵخۆرییە و کەم دەسەڵاتی |
لوغەت بە نامووس ئەڵێ مێشوولە | قەدری ئەم دەورە بە پارە و پوولە |
خەڵک لە مەعاریف بۆیە ڕا ئەکا | خوێندەوار بێکار بەرد بە با ئەکا |
ئەنجامی خوێندن مەئموورییەتە | جێگا نەماوە تەعیین زەحمەتە |
خۆ کەسیش ئەمە لێک ناداتەوە | تۆ لە چیت، بڕۆ بە ڕێگاتەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 940
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|