ئەمە مەعلوومە: مەحبووبیی وەتەن باعیس بە ئیمانە
|
نەکا باوەڕ یەکێ، قەولی حەبیبی ڕەببی ڕەحمانە
|
کەوێک هێلانەی ئەمساڵی لە بن بەردێکا دانابێ
|
لە گەرمیانۆ بە دڵخۆشی دیسان دێتۆ بۆ ئەو لانە
|
ئەمن مەمنوونی پیاوێکم بە فارسی پێی وتم ڕۆژێ
|
........................................................
|
شەوێ مەجنوون بە لەیلای وت: لەبەرچی پەڵپم پێ ئەگری؟
|
وتی: من تێکەڵی خەڵقم، ئەتۆش جێگەت بیابانە
|
ئەبینی شوان کە ئێواران لە هەردۆ دێتەوە بۆ ماڵ
|
بە ئیسراحەت ئەڵێی هەر خۆی وەزیرە یاخۆ لوقمانە
|
چ لازم من بەیاناتی وەتەن کەم بۆ سەفی کوردان
|
هەموو کەس خۆی ئەزانێ: کوردسان وەک قەسری ڕیزوانە
|
بەدینم قانعا عەیبت نییە، بێ نەقس و بێ سووچی
|
زەمانە دەک خەجاڵەت بێ، کە قانع وا پەرێشانە!
|