خۆش وڵاتێکی دڵ ئارایە دیاری سەید خەلیل

خۆش وڵاتێکی دڵ ئارایە دیاری سەید خەلیل (1965)
by مینە جاف
303812خۆش وڵاتێکی دڵ ئارایە دیاری سەید خەلیل1965مینە جاف

بۆ قەبرستانی سەید خەلیل

خۆش وڵاتێکی دڵ ئارایە دیاری سەید خەلیل چیمەنی وەک جنة المأوىٰیە ئاوی سەلسەبیل
تیا کەبکی دڵ فرین و وا لە ئاهوویی خوتەن پڕ لە حۆری بێ قوسوور و پڕ لە غەلمانی جەمیل
تاقمێ شۆخی تیایە چاوی مەستیان دائما هەر وەکوو نێرگس هەمیشە زار و بیمارە و زەلیل
سۆسەنی خاڵیان لە ڕوو داناوە بێ عەینی ئەڵیێ داغی جەرگی لالەیە چی پێ ئەڵێن یشفی العلیل
دیدە و ئەبڕۆ و خاڵی شین بەسەر ڕوخسارەوە وەک خەیاتە ڕەش کرابێ نەقشە سەر تەختەی مەنیل
سوورییی لێویان لە ڕوویانا بڵێم پێت وەک چییە هەر وەکوو لەعلی یەمەن بکرێتە سەر بەفری قەنیل
کەی وەکوو ئەسکەنجەبینە تامە ماچی لێویان یا خۆ ئاوی پرتەقاڵ یا شەهدی نابی زەنجەبیل
چین لە سەر چین چینی پەرچەم یان پەشێو و تێکشکاو دیدە مەست و شێت و دڵ پێک وەک غەزالی سەر دەلیل
دێنە جەولانگاهی ناز و وەختی بۆ سەیری دڵان ڕۆح ئەکەن زامار لە ئاویدا عەقڵ و دڵ ئەگرن بە دیل
ئەفسەری شۆخی جهانن ئەشرەفی مەحبووبی دەور مایەیی فەخری پەری هەم بۆ موڵک تاجی ئەکیل
ڕۆح لە لای پەرواز ئەکا لە سەردا دەر ئەچێ کەرەمێ بێتە نیگاهی ئەو مەقامە جبرەئیل
کەی وەکوو ئەسکەنجەبینە تامی ماچی لێویان یا خۆ ئاوی پرتەقاڵە یا شەهدی نابی زەنجەبیل
ئەو دەمەی بیتە ئەناز و جلوە و عشوە و نیگا مینە حۆری بێتە ناویان زۆر و تانە و مونفەعیل


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).