خەزان هات گەڵای ڕەزان هەڵوەری

خەزان هات گەڵای ڕەزان هەڵوەری (1950)
by پیرەمێرد
305659خەزان هات گەڵای ڕەزان هەڵوەری1950پیرەمێرد
خەزان هات گەڵای ڕەزان هەڵوەری تێکڕا تێپەڕی بەر و سێبەری
درەختی وەفا هەر ئەو چاک ئەکا داڵدەی سێبەر و بەر بۆ کەس ناکا
شێتێک کە سەودای وەفای کەوتەسەر نایگاتێ هەر وەک شوێن کەوتەی سێبەر
«عەنقا» بە خەیاڵ باڵی بۆ ئەکرێ «وەفا» بە هیواش ڕێی پێ نابڕێ
ئەو بووکە کۆنەی کە دنیای ناوە هێشتا «جیازی» بە کەس نەبڕاوە
شەیتان لە خەودا دێتە باخەل پیاو دنیا بە خەویش ناکەوێتە داو
بۆ هەندێ دۆستی بە سەرزارییە ئەوەی ئەیداتێ دڵ ئازارییە
پیاوی دنیایی نەیوتوە ئۆخەی وەک «هَلْ مِن مَّزِید» هەر بانگ ئەکا دەی
تا دوایی لە دوای ئەو بەجێماوە سووکێ بۆ مێردێ ژنی براوە
هاوین کڵاوێک با فڕاندبووی پەلەیان نەبوو، پاییز کەوتنە دووی
منیش کە عومرم ڕۆیی بەسەرچووم وا شوێن کڵاوی بابردوو کەوتووم
واتەیەک لە ناو «سنە» دا باوە وا «مەلیچک»ێک ها وە حەواوە
ڕوو ئەکاتە خەڵک هەروا ڕووبەڕوو یێژێ کە ئەوەی لە دەست دەرچوو چوو

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 726


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).