خەفەت دڵمی برژان وەک کەباب

خەفەت دڵمی برژان وەک کەباب (1955)
by مەزڵووم
303540خەفەت دڵمی برژان وەک کەباب1955مەزڵووم
خەفەت دڵمی برژان وەک کەباب جەرگم لەتلەت بوو وەک گۆشتی قەساب
درا لە شیش و برژا بە ئاگر بۆ مەزەی شەراب ئەول و ئاخر
سەبرو تاقەتم لە دڵا نەما پردی تەحەممول لە سەد لا پسا
لە ڕووی سەر زەمین فیعلی ناشیرین ئەمەندەم دیوە نایەتە نووسین
عەرەقخۆر دائیم پیاڵەی مەی بەدەست بێ پەروا ئەیخوارد ڕووسیای بەدبەخت
ناترسێ لە ڕۆژ دیوانی مەحشەر قەت خۆفی خوای نایەتە نەزەر
قەشمەری بە نوێژ، گاڵتە بە ڕۆژوو ئیستیهزا بە حەج، زەکات و مەولوو
عەرەق خواردنی ئەمەند لا جوانە قاپێکی بە دەس، دووی لە گیرفانە
بۆ خۆی زەرەرو بەڵا ئەسێنێ هەر بە دەستی خۆی دین ئەدۆڕێنێ
لە حاڵی مردن گەلێ بێحاڵن تاڵبی هەواو نەفس و خەیاڵن
خوایە تۆ خۆت فعلیان ئەبینی غەزەبت بۆچی بە جۆش نایەنی
لە دونیا لە من عاسیتر نییە باسی خەڵق ئەکەم خۆم لەبیر نییە
مەزڵووم گوناهی خۆم ئەکەم ئیقرار تەڵەبی عەفوو ئەکەم لە سەتار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).