والیا بواچ دڵ خەمینی کار گەردوون وا دەوێ
|
خەم لە دڵ خۆت ڕێ مەدە، خەمخوار تۆ ئەڵڵا دەوێ
|
چەرخ گایێ پورەزال ئاوارە کا لە شاری بەڵخ
|
عاقبەت جێگەی شوغادیش تیر و تێغ و چا دەوێ
|
گایێ بۆ رۆستەم وەها سیمورغ تەدبیرێ دەکا
|
بۆ چووی ڕوویینەتەن تیری گەزی پەیدا دەوێ
|
موختەسەر ڕەنجی زەمان بۆ پیاوە، بۆ ژن خۆ نییە
|
هەرکە پیاوە دایمەن لە میحنەتی دونیا دەوێ
|
ڕاحەت و ڕەنجی زەمان ئینسان بە دەستی خۆی نییە
|
نیک و بەد هەرچی هەیە لەم چەرخە بێپەڕوا دەوێ
|
نابرایی شێوەی شێر وەو شوغادە و هەر ئەمە
|
ناوی مەردی ڕۆستەم و دەستانی ئەوبەرجا دەوێ
|