خەنجەری قانع و هەنگ

خەنجەری قانع و هەنگ (1955)
by قانع
306797خەنجەری قانع و هەنگ1955قانع
ئەی هەنگی بچکۆلانە! باڵداری خاوەن لانە
ئەبینم بە ڕۆژ و شەو وای لە هەوڵ و تەقڵەدەو
ساتێک ئارامت نییە نازانم هەوڵت چییە؟
کام باخچەی پڕ لە گوڵە جێی گۆرانیی بوڵبوڵە
تیا ئەگەڕێی بە ئازاد ئەسووڕێیتۆ بە دڵشاد
بچکۆلە و زەرد و سووری خاوەن هەست و شعووری
تۆش وەک ئەم گشت باڵدارە لەم هەرد و کۆهسارە
بۆ ناکەویتە سەیران؟ ڕابوێری وەک ئەوان
تاوێ سەیرانی سەر گوڵ ساتێ هات‌وچۆی سەر چڵ
کام گوڵێ گەش و جوانە بۆ تۆ جێگەی سەیرانە
چییە ئەم هەوڵ و هەرا نە دایکت هەس، نە برا
نە خاوەنی سامانی نە خاوەن کۆشکی جوانی
نە دووکان و سەرات هەس بێ خزم و خوێش و بێ کەس
بۆچی بە چەشنی بوڵبوڵ سەیران ناکەی لە ناو گوڵ؟
یا وەک باقی مەلەکان ناگەڕێی لە ڕووی ئاسمان!؟
وەرامی هەنگ:
کاکی کوردی دڵسووتاو! وەڵامت بەمۆ تەواو
سەیران سوودێکی نییە شتی بێ‌سوودیش چییە؟
سەیران بە کارم نایە بۆ ژین نابێ بە مایە
بەهاران وەختە بمرم بۆنی خۆشی گوڵ ئەگرم
بنێشتی داری قەزوان لە گوێ چەم و لە کێوان
بەفراوی ناو شاخەکان عەتری گوڵی باخەکان
کۆ ئەکەمۆ تا پاییز ئەیکەم بە شانی تەمیز
تەمەڵ نانووم بە هاوین زستان دەس کەم بە گرین
لە بەری ڕەنجی ساڵم لە هێزی شانوباڵم
پاشەکەوت ئەخەم هەنگوین هەنگوینی جوان و شیرین
زستان ئەحەسێمەوە سەربەست ئەسووڕێمەوە
برسی ناکەوم ڕەنگزەرد داوا ناکەم لە نامەرد
من بە ڕەنج و کردەوە گۆی هونەرم بردەوە
ڕەنجی هێزی بازووی خۆم زستان بەبێ خەم ئەیخۆم
هەرکەس تەمەڵ بێ لە کار نابینێ پارە و دینار
دایم موحتاجی نانە ماڵەوماڵ سەرگەردانە
ئەو کەسانە هاوینان ڕائەبوێرن بە سەیران
زستان بێ جێگە و خواردن ئەکەونە چاڵی مردن
خەنجەر! گوێ ڕاگرە لێم بگرە دڵ هەرچی ئەڵێم
ئەگەر ئارەق بڕێژی بۆ برسی و گێژ و وێژی؟!
هەستە باڵت هەڵماڵە بۆ ئیش بیکە بە گاڵە
مەوێستە لە ئیش کردن هەتاکوو ڕۆژی مردن
ئەبی بە خاوەنی نان ئەحەسێیتۆ بە ئاسان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).