خەنجەر و قانع و زانین

خەنجەر و قانع و زانین (1955)
by قانع
306804خەنجەر و قانع و زانین1955قانع
زانین ئەی دوڕڕی تەنیا ئەی ڕاگیرکەری دنیا
تاجی فەخری ئەدیبان ڕۆشنکەری ڕێی ژیان
ئەی ئاڵەتی ئازادی هۆی ڕەحەتی و دڵشادی
زۆر بێ نموونە و تاکی ڕێنیشاندەری چاکی
تراکتۆرت هێنا کار حەساوە فەلای هەژار
بۆ هاتووچۆی شارەوشار ئوتومۆبیل و قەتار
بۆ بانگکردن لە یەکتر تەلەفون ....
بۆ ناوی دەریای بێ پایان پاپۆرت هێنا مەیدان
داری بەری بێ وێنە بەری تۆ زۆر شیرینە
بەڵام گەنجی بێ پایان زۆرت بۆتە هۆی زیان
زەڕیت هێنایە کایە بۆ کوشتن بوو بە مایە
تۆپ و فڕۆکەی جەنگی دنیای خستە دڵتەنگی
چەندە قەسر و تەلاران تەیاره کردی وێران
تانک بۆ کوشتن بنی ئادەم ئەبارێنێ گوللەی خەم
چەندە سوودت بۆمانە «دە» ئەوەندەت زیانە
جوابم بەرۆ ئەی زانین ئەی گەوهەری پڕ نگین
هەر چی باش نییە لەلات بۆچی ئەیخەیتە وڵات
وەرامی زانین
خەنجەر هێندە بزانە ئامانجی من ژیانە
ژیانێکی سەربەستی نەوەک مەحکوومی و پەستی
بەڵێ زەڕڕیم هێنا کار بۆ پارێزگاری هەژار
نەمزانی کاکی زۆردار بۆ زۆر ئەیخاتە ڕووی کار
ئەیکا بە گورزی دەستی هەژار ئەخاتە پەستی
بە بیری من تەیارە ئەسپابی شارەوشارە
بۆ کاسبی و توجارەت بۆ دیدەن و زیارەت
نەک بۆ بارینی بۆمبا ڕوحی گیتی لەناو با
تۆپم هێنایە بەرهەم بۆ لابردنی خەم
کەچی ئێستا ستەمکار تۆپ دێنێ دەیخاتە کار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).