خەیاڵی پڕوپووچ

خەیاڵی پڕوپووچ (1965)
by قانع
306677خەیاڵی پڕوپووچ1965قانع
من بە سەد دەردی سەر و ئاهـ و غەم و گریە و زار کەوتە دەستم بە مەشەققەت کەمەکێک پووڵ و دینار
چوون بەبێ پووڵ و گەڕ و ملکەچ و کز فێر بووبووم پووڵم دی چوو لە دەسم عەقڵ و حەیا و حیلم و ویقار
دێوی شەهوەت لە کوتوپڕ چنگی برد، گرتی یەخەم بۆ کچێکی دەم فنق و چاو کەژەڵ و خەڵفە چنار
ڕاپەڕیم کەوشم لە پێ کرد و وەها هاتمە سووڕ «کیکن» و «بەردەڕەشە» و «کاڵ» و «قەڵا» و «سەرنژمار»
«بالک» و «سێف» و «نەچێ»، «مەحمەدە» و «ئەسراوا» «ڕیخەڵان» و «ولەژێر» مەسکەنی هەر لالەعوزار
تا لەوێ دوختەرەکێ، کەوتە پێش مەددی نەزەر شلک و نەرم و سپی، دەستەگوڵی پەرچەمدار
گۆزەیێ ئاوی لە سەرشانی هەبوو، دیم و وتم: «سو وێرر قزلریننن باشی بزم» پێشکەشی یار
دەم وەکوو خونچە، کە پشکووت و وتی: ئەی عاشق گێل و بۆرە حازر ئوڵمور گەنجینەس سزباشلوار!
پووڵم دا، مارە بڕا و کەوتمە سەر بەحسی زوفاف دەم خوڵەپان و تلاوتل سووڕم دا، وەک سەگی هار
بە سەعاتێک بێدرۆ، هەر وەکوو شێخ فەرموویەتی: «کاری خێرم بە مەزندە گوزەری کرد لە هەزار»
قانعا تۆ تا بەکەی ئەدوێی لە خەیاڵی پڕوپووچ تۆ لە کوێ و شێعر لە کوێ، هەرزەچەنەی بەدڕەفتار!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).