خەیاڵێکی وا، هاتوە بە سەرما

خەیاڵێکی وا، هاتوە بە سەرما (1950)
by پیرەمێرد
305431خەیاڵێکی وا، هاتوە بە سەرما1950پیرەمێرد
خەیاڵێکی وا، هاتوە بە سەرما لە عالەم پرسم بۆ گەرما و سەرما
بزانم ئاخۆ لەم دوانە کامیان چاکەی زۆرترە بۆ نەوعی ئینسان
ئەیزانم فیکری دوو کەس یەک ناگرێ وا چاکە بابی فەتوا داخرێ
ئەوی قەڵەوە دڵی پڕجۆشە دیارە کە دەڵێ، هەر سەرما خۆشە
ئەوی کە لەڕە و بێهێز و تینە ئەڵێ سەد شکور کە وا هاوینە
پاڵتۆی فەردەیی و قۆندەرەی پۆستاڵ لە کۆڵمان کەوتن بووبووینە حەمماڵ
ئەتوانین لە دەشت بێ لێفە و سەرین بە سەر ئازادی شەو بەسەر بەرین
بەڵام دووپشک و مار پەیدا بووە قەیناکا پیشەی ساڵانی زووە
هاوین هیچ نەبێ بامیە و باینجان لەگەڵ تەماتە زۆرە بو لێنان
هەندێکمان هەیە کە باینجانین هەندێکی تریش غەریب سنجانین
هەمەدان جێگەی غەریب سنجان بوو زۆر کەسی ئێمەی پێ ماڵوێران بوو
دەردی هەمەدان کەوتە دەرگەزێن مونەووەران بوون بە مەلا بەزێن
کەس لەسەر حاڵی پێشوو نەماوە سوێندی درۆمان بە شەرەف باوە
ڕەحمەت لەو کەسەی کە جنێو ئەدا ئەڵێ: هەی ئەشراف لاچۆ تۆ خودا
لافاو سیروانی لێڵ کرد بە یەکجار ماسی زل کوێر بوون کەوتنە کەنار
دەردەگایش زۆرە و کوللە لە ناوە تەرزەیش کوتاینی هیچمان نەماوە
خوا بکا ئافەتی ئەشرافمان نەبێ زموستان شەبێ، زێ پیران تەبێ
قەی ناکا مەعاش لە جێی خۆیەتی گول بە دوو بەهار ڕەنگ و بۆیەتی
بە ئیعتیادی و بە فەوقولعادە دوو بەهارین «دەی» ساقی سا بادە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 527 و 115
1937/05/24


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).