دائەنێم سەر و سامانم لەڕێگەی حاڵی وەتەن
|
تاکو هەمیشە مەعموور و ئاوا بێ ماڵی وەتەن
|
دەست بە دوعا ڕوو لە قیبلە ئەناڵێنم بۆ ئەوەی
|
خوا بەرەکەت بخاتە سیاماڵی وەتەن
|
ڕۆژی سەعییە لاوەکان ئینقلابێ رێخەن
|
تاکو نحووسەت نەهێنێ بورجی ئیقباڵی وەتەن
|
هیممەتێ کەن ئەمڕۆ ڕۆژی ئەمەکداری و غیرەتە
|
بەر مەدەن مەسلەکی حەق و ببنە عەوداڵی وەتەن
|
چاکی مەردانە بە لادا بکەن و حەملە بەرن
|
تا لە مەسافی جیدالا سەکەوێ زاڵی وەتەن
|
ڕەنج بدەن و خزمەتی کەن ئەمە فەرزە فەرزی عەین
|
با ئەسیری داوی دووژمن نەبێ غەزاڵی وەتەن
|
گەرچی تیکراری میسرەعە ناتیقی زار هەر ئەڵێ
|
دائەنێم سەر و سامانم لە ڕێگەی حاڵی وەتەن
|