داخی دووژنە لە سێ هەتا چوار

داخی دووژنە لە سێ هەتا چوار (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308468داخی دووژنە لە سێ هەتا چوار1941موفتی پێنجوێنی
داخی دوو ژنە لە سێ هەتا چوار دایم لە دڵما پێچ ئەدا وەک مار
هەرچەندە من خۆم دوچاری نەبووم تووشی ئەزیەت و ئازاری نەبووم
بەڵام پێویستە بۆ خوشکەکانم بیکەم بە خزمەت هەرچی بزانم
بۆ پیاویش هەروا سەرگەردانییە زەرەری دین و ماڵوێرانییە
هەر ماڵێ تیا بێ دوو ژن وەک دوژمن دیواری پۆڵای دەردێنن لە بن
پیاویش هەرچەندە ڕەنج ئەدا بۆ نان ئەوان لێی دەکەن بە دەرد و سندان
ژنی کۆن ئەڵێ کراس دڕاوم هاوسەری کەم و جەرگبڕاوم
چەندساڵە لای خۆم ماڵداری ئەکەم بە چنگ و نینۆک دینداری ئەکەم
بۆ چاو باشقاڵی مێردی بێوەفا منی خستە ناو زیندانی جەفا
تازەکەیش ئەڵێ هەی وا لێکراو دیارە خواردووتە ئاوی بێلغاو
دەمێکە ئەگرم بە خۆما دانم تۆیش وا ئەزانی گێل و نەزانم
من حەیا و نامووس دەمبەستی کردووم تۆیش لەلات وایە کز و دەممردووم
دەمدرێژی کەی گەر لەمە زیاتر وەهات دائەشۆم لە مانگا چاتر
ئەهلی گەڕەکیش بچووک و گەورە بێن بۆ سەیری تۆ نۆرە بە نۆرە
بۆ تۆزێ زەوق و یەک سەعات خۆشی ئەم داخ و دەردە حەیفە بنۆشی
بۆ کەسێ هۆش و فیکری لە سەرە بۆ دین و دنیای یەکسەر زەرەرە
خۆ عەدالەتیش جێبەجێ نابێ پێشی حەرامە شەرعەن کە وا بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).