داخەکەم پێنجوێن کە وا ئەمڕۆ لە تۆ دوور و جیاین

داخەکەم پێنجوێن کە وا ئەمڕۆ لە تۆ دوور و جیاین (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308649داخەکەم پێنجوێن کە وا ئەمڕۆ لە تۆ دوور و جیاین1941موفتی پێنجوێنی
داخەکەم پێنجوێن کە وا ئەمڕۆ لە تۆ دوور و جیاین تۆ بەهەشت و ئێمە وەک ئادەم لەناوتا دەرکراین
گەر بەجارێ قەسری لوبنان بێ بە جێمان دۆزەخە چونکە فێری ئاوی ساردی تۆ و هەوا و شاخ و چیاین
باسی ڕێگەی خاکی چوارباخت هەموو میوەی جیهان گەر ببێ لامان وەکوو حەیوانی سەر پووش و گیاین
هێندە لەرزیبووین لە ترسی بوومەلەرزە و زەلزەلە بێ لەرز یەکسەر گرفتاری نەخۆشی لەرزوتاین
ناحەز و وەحشی ئەڵێن شوومی و بەدیی ئەم قەومەیە کەی بەقەد خەڵکی خراب و بەدڕەوشت و ڕووسیاین
ئێمە نیوەی کاسبیمان سەرفی پیاوی خوا ئەکرد ئێستە بۆ بەم جۆرە گیرۆدەی دۆعای شێخ و مەلاین
واعیزیش وەعزی ئەدا ئەیوت موسوڵمانین هەموو بۆیە تێکەڵ زەلزەلە و ئاشووبە و دەرد و بەڵاین
شێخی ئیرشادیش ئەڵێ پێویستە تۆ بەو پرچ و دەف وا ئەزانێ نا موسوڵمان و نەویستی لای خواین
تاکوو تۆ مابووی گەداکانت وەکوو شا بوون هەموو ئێستە بێ تۆ پووش برنجین و بەبێ قەدر و بەهاین
ئاوی سارد و خاکی جوان و سەروەتی لێشاوی تۆ هێندە خەڵکی ئاهی بۆ کێشا لە هەر سێ بەش بڕاین
چاوی بەد بوو هێزی گەردوون هێرشی هێنایتە سەر تۆی کوتوپڕ تێک شکاند و ئێمە وەک لەشکەر شکاین
گەر فەلەک ڕەحمی ببێ بەم حاڵە بتهێڵێتەوە چش کە وێرانی بە بەرد و خاک و خۆڵیشت ڕەزاین
جا لە بەینی واعیز و شێخا مونافاتێک هەیە ئێمە ناچارین بە هەردوو لا بڵێین قوربان وەهاین
تێئەگا موفتی بە بێ تۆ قیمەت و قەدری نەما نایەوێ جارێ بمانبینێ بە هەر کەس ئاشناین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).