داخەکەم ڕۆژی هەوەڵ نەمزانی ڕێگەی وەحشیان
|
بگرم و لێی لا نەدەم دێوانە بم شێت و نەزان
|
هێندە وەحش و سەرسەری بووم هەوڵی زانستم ئەدا
|
نەمئەزانی لێم ئەبێتە دەرد و ناسۆری گران
|
شەرتە تا ماوم لەمەو لا بیری زانستی نەکەم
|
هێندە کەر بم بێنە سەیرم دەستە دەستە پیر و جوان
|
چوو لە دەستم گا و کەر بم گێرەکەر بم بارەبەر
|
بێ مەراق و بێ خەفەت بم چش لە کەمبەرگی و لە نان
|
خۆشترە هێشتا لە سەد خۆراکی خۆشی پڕ خەفەت
|
مێزەر و تەزبیح و کەشکۆڵ و دەف و سواڵ و گەڕان
|
چوویتە شاری کوێرەوە دەستت لەسەر چاو دابنێ
|
تۆ بە چاوساغی لەناو قەومێکی وا ناتبێ ژیان
|
تاڵە ژینت زەهرە خۆراکت نەمانت چاترە
|
گەر وەکوو خەڵکی نەسووڕێی تۆش لەگەڵ چەرخ و زەمان
|
من لە ڕێگای خزمەتا چیم دەس کەوت با پێت بڵێم
|
ناحەزن یەکسەر بە من دەروێش و حەمماڵ و سەپان
|
ڕێکوپێک نابێ هەتا سەد ساڵ نەبێ قەومێ ئەگەر
|
خوێندن و عیلمی نەبێ توججار و شوان و ئاشەوان
|
وا لە سایەی جەردەکانی بێ سیلاحی مفتەخۆر
|
عیلم و زانستی بە جەیشی جە بێ دانێم کە ئەو
|
بیفرۆشێ هەر بە پارە ئاو و خاکی نیشتمان
|
ئەی وەتەن با پێکەوە بگرین و قوڕ پێوین بە جووت
|
هەردوو بێ قەدرین لە سایەی شێخ و ئاغا و میر و خان
|
تۆ بەبێ دڵسۆز و من بێ کەس ئەبێ چۆن سەرکەوین
|
با لەژێر پێدا بناڵین بێ پەنا و بێ پشتیوان
|
سەیری خەڵکی کەن بە عیلم و سنعەت و خوێندن هەموو
|
چوونە سەر ئەرزی هەوا جەولان ئەکەن بۆ ئاسمان
|
کوردی بێچارە و نەزانیش هەر بە سیحری تێ ئەگا
|
ڕادیۆ و تەییارە و ئاوازی سندووق و قەوان
|
موفتی خۆ کوشتن لە ڕێی قەومی -- تاکوو بە کەی؟
|
هێندە سووتاوی لە قەهرا پێت نەما هێز و تەکان
|