داخ و جەخاری کیژی کوردستان

داخ و جەخاری کیژی کوردستان (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308467داخ و جەخاری کیژی کوردستان1941موفتی پێنجوێنی
داخ و جەخاری کیژی کوردستان بەیان ناکرێ بە سەد داستان
لە ڕیزی بەشەر دەر کراونە دەر خوارتر لە حەیوان کز و قوڕبەسەر
تا پازدەساڵی هەر وەکوو ڕەنجبەر ئیشیان پێ ئەکەن لە دەشت و لە دەر
ئەمجا کە وەختێ داواکاری بوو بە شەرتی شەرعی زوو ئەیدەن بە شوو
یا بە ماڵی زۆر داگیری ئەکەن یا بە ژن بە ژن ئەسیری ئەکەن
ئەیدەن بە پیسێ یاخود بە پیرێ بێچارە و ناچار زوو هەڵئەگیرێ
سەدی نەوەدی هەر نامرادە هەرچەند لە شەرعا حوڕ و ئازادە
ئەوانەی کە وا بەدکردار ئەبن لەتاو دەردی دڵ شێت و هار ئەبن
هەتا کەنیشکن بێ عەیب و لەکەن لەکەدار ئەبن وەختێ شوو ئەکەن
هەرکامیان کە وا تووشی خەتا بێ ئۆباڵ بە ئەستۆی باوک و برا بێ
دیسان ئەو کەسەیش مارەی ئەبڕێ لە قیامەتا یەخەی ئەو ئەگرێ
من هەر دڵسۆزم دوژمن بە کەس نیم بۆ خزمەت نەبێ من بەتەمای چیم
ئێمە پێویستە هەتاکوو ئەمرین قەدری میللەتی ئەوروپا بگرین
چونکوو عالم و خاوەن سنعەتن بۆ هەموو بەشەر زۆر بە خزمەتن
هەوەڵ مەکینەی شەوقی کارەبا هەزار زەحمەتی ئێمەی دا بە با
کۆڵان و قوژبن وا ڕووناک بۆوە دز و شەوگەردی تەواو پاک بۆوە
جنۆکە و دێوی کون و کەلەبەر ناتوانن هیچیان سەر بێننە دەر
ئەو دێوە جاران خێوی کانی بوو سەبەب تاریکی و هیچنەزانی بوو
ئێستاکە چونکە شەومان ڕووناکە دێو فیراری کرد خێویش هیلاکە
لە گرمە و هاڕە و ناڵەی تەیارە غۆلیش لە چۆڵا زۆر بێ قەرارە
ئەو ئەژدیهایەی چاوی وەک چرا بە شەوی تاریک لە دوور ئەبینرا
ئەویش وەکوو دێو بە غاز و بۆمبا ون بوو بەجارێ عومری چوو بە با
ئێستە ئەتوانین لە شار و لە کێو بڕۆین نەترسین لە دێو و لە خێو
جا ئەگەر فەن و حیکمەت نەبایە دێو پەرەی ئەگرت لە هەموو لایە
یاخوا قەومی وا دایم هەر بژین گەر بیشمانکوژن حەیفە بیانکوژین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).