داوێ بۆ تاوی پەرچەمی تۆ یاری مەستە چاو
داوێ بۆ تاوی پەرچەمی تۆ یاری مەستە چاو | بازی دڵی نەزان بوو بەتاو هات و کەوتە داو |
ڕەنگ زەردم ئێستە تاوی نەماوە دڵەی هەژار | ئنجا وەرە بزانە چلۆنە کزەی هەناو |
هەردەم لە دوورەوە کە گوڵی ڕووت بەچاو ئەکەم | وام مەست ئەکا نزیکم ئەکا سەر بنێمە جاو |
پیاوکوژ نەبووم بەبەندەوە بەند بووم بەمانگ و ڕۆژ | دڵسۆزبە، ڕەنجی ئەم هەموو ڕۆژەم مەدە بەئاو |
کوێستانی بن چیاکەی قەندیلە جێگەکەم | هاوڕێم شەماڵ و، تاڤگەی ئاو، شوێنی بێ هەتاو |
جارێک وەرە بەلەنجەوە دەستێ بخەینە دەست | ئەم جێیە خۆشە مەینەتی دڵمان ئەکا بڵاو |
چەند ڕۆژێ پێکەوە لەبن ئەو شاخە سەیر ئەکەین | کاتێ بەجێم بهێڵی ئەڵێم کامی دڵ تەواو |
1941/08/08
قەڵادزێ
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|