ئەڵێن کە وەختێک دایکم منی بوو
|
نامیە بێشکە هەروا زووبەزوو
|
مەمکی پڕ شیری خستە سەر دەمم
|
قەت غافڵ نەبوو لە دەرد و خەمم
|
شەو تا بەیانی بە دڵی پڕ خەم
|
وەنەوزی ئەدا لە لای بێشکەکەم
|
خۆی خەوی نەبوو، منی فێر خەو کرد
|
کە ڕایئەژەندم زوو بە دەستوبرد
|
لە پاش یەک ساڵەم تاکوو ئێوارە
|
دەستی ئەگرتم بە دارەدارە
|
ئەم پێ بۆ ئەوپێ هەنگاوی پێنام
|
فێر پێ گرتنی کردم سەرئەنجام
|
جا تۆخوا ئەبێ قەدری نەگرم!؟
|
چۆن لەبەر خاکی بەری پێی نەمرم!
|
هەر کەسێک ئەمەی لەبەرچاو نەبێ
|
لە خزمەت دایکیا تەواو پیاو نەبێ
|
ئەوە پێی ناڵێن هەرگیز بەشەرە
|
بە ڕواڵەت پیاوە، لە ناخا کەرە
|