دزی ناو ماڵت چاری ناکرێ
دزی ناو ماڵت چاری ناکرێ | کلکی نەبڕی دەستت ئەبڕێ |
ئەگەر پێت زانی وا دەڵێم ئەزم | ئەگەر نەتزانی و گوردم گرت دزم |
ئەو دوژمنانەی لە ڕوودا دۆستن | بۆ هەل دەگەڕێن چاوەڕێی پۆستن |
هەرچی بە مەردی بکرێ زۆر خۆشە | لەگەڵ دووڕوودا هەڵکردن بۆشە |
کە تۆڵەی خەڵکت بەسەرەوە بێ | ئەبێ قەڵغانت بە بەرەوە بێ |
جوو کە بازاڕی کەوتە کەساسی | سەگ دەخەسێنێ بە دوو عەباسی |
کە دراوی خۆی کردە هەمانە | بە هەموو کەسێک ئەڵێ «هامانە» |
هەرچی تیژ ڕۆیی، زۆر زوو ئەوەستێ | «کەڵەمە» دەمی گایێ ئەبەستێ |
دنیا کە دەورەی تاتاری دیوە | تارومار نابێ زۆر هاری دیوە |
ئەوی بە مەسنەد خۆی لێ نەگۆڕێ | دوژمنی هەوا ئەخاتە گۆڕێ |
ئەوی بە حەقی خۆی دەبێ ڕازی | ناکەوێتە دەست حاکم و قازی |
هەندێک وەک تەلی تەنبوورە وانە | کە دەستت پیانا بۆ تۆ زوبانە |
گوێرەکە لەگەڵ لە هەوسار بەربوو | کاتێک زانی کەوتە ناو پەموو |
کە گوێرەکەیەک زیانکاری کرد | ئابڕووی گاگەلی ئاواییەکەی برد |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 603
1940/07/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|