دلبەر تۆ نەپرسی کە من ئەوقەر لە چە ماتم
دلبەر تۆ نەپرسی کە من ئەوقەر لە چە ماتم | حەیران خەم ئەبروو و زوڵفان سیاتم |
ئەوزاع کەمیی دڵبەرە، عەیبی نییە بۆ من | هەرچەندە کە لاتم وە خودا مایلی لاتم |
ڕۆژێ کە وەکووی تۆ ڕەسیم حاڵیی من بی | چون حاجی مشکی نمەیۆ ڕای نەجاتم |
قوربان حەیاتم تۆ کە ناتی لە حەیاتم | سەرگەرد وەفاتم گوزەرێ کەر لە وەفاتم |
زەهر ئەر بدەری نووشی بکەم دووست بلاتەش | وا زانمە خزری بدەری ئاب حەیاتم |
من سەیید مسکینم و تۆ مونعم حوسنی | یەک بووسە بدەر من لە گدایان سەراتم |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |