دنیاکەی فانی کاروانسەرای ڕەنگ

دنیاکەی فانی کاروانسەرای ڕەنگ (1950)
by پیرەمێرد
305387دنیاکەی فانی کاروانسەرای ڕەنگ1950پیرەمێرد
دنیاکەی فانی کاروانسەرای ڕەنگ نیوەی دڵ شادە و ئەو نیوەی دڵتەنگ
ئاوێنەی دەوران دوو چشت دەنوێنێ خەتەمیزینێ و کڵاوفڕێنێ
بە عەشایەری دەعوا حەل دەکەن شاگرد شەق ئەخوا و وەستا تێ دەخەن
لەخەت دەرمەچۆ و مەکەوە دەورە دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە
لە کەری تۆپیو مەگەڕێ بۆ ناڵ ڕۆژێکیش دەبێ تۆ دەخەنە چاڵ
دەستەی خۆی دەوێ کە خاوەن دەستە دەستە کەوتە دەست، دەستەی تر پەستە
ئەو کاربەدەستەی کە کارشوناسە کردەوە ناسە خاتر نەناسە
ئەوی بە خاتر ئەمڕۆ دامەزرا کە ئەرخەی گۆڕا پەتی ئەو پچڕا
ئەو پیاوەی پیاو بێ ئەو ئیشەی ناوێ وەک ماین چەقەڵ هەر کەسە تاوێ
ئەوی بە هیوای ڕەجا و بەرتیل بێ ئەبێ گوێی دایم لە زیلەزیل بێ
با وجوود ئێستا عەکسی ئەوەیە ئەبینین دەوران بۆ یەک شەوەیە
دیارە ئەو باخە کە نایەتە بەر «بریسی یاپار اوبری بۆزەر»

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 472


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).