دنیا سێبەرە دوای کەوی دەڕوا
دنیا سێبەرە دوای کەوی دەڕوا | کە ڕووت وەرگێڕا ئەوت دێ لە دوا |
تا گەورەتر بی خەفەتت زۆرە | کاتێکت خۆشە بکەویە نۆرە |
گەورەیی ئێستا دەردیسەرییە | ئەچەوسێتەوە و لە خەو بەرییە |
نایشڵێن بۆ ئێمە جستوجۆیەتی | ئەڵێن کردوکۆی هەر بۆ خۆیەتی |
ئەوسا پشتێنی لێ دەکەیتەوە | کە خۆت لە بێکار جوێ بکەیتەوە |
ئەم دنیا حیزە بەری زۆر دوورە | هەتا تۆ بڕۆی ئەو خواروژوورە |
زۆر جار چاوی ڕەش کاڵ ئەبێتەوە | زۆر دان بە ترشی لاڵ ئەبێتەوە |
تیکە قووت ئەدەن ناپرسن چییە؟ | ئەم لوقمە چەورە بێ لەقمە نییە |
کە لەسەر خواردن نەڵێی ناوی خوا | ئەڵێن: جنۆکە لە گەڵت ئەخوا |
دەست لە ئینسانی دڵ شکست مەدەن | بڵێی بیسمیلا جوێنت پێ ئەدەن |
ئەگەر پشت بەستی بە دۆستی دوێنێ | گەزی چی و جاوی چیت بۆ دەمێنێ؟ |
بەشی خواردنە مانگانەی چنۆک | حەوز پڕ ئەبێ بە تنۆک تنۆک |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 371
1933/07/27
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|