دنیا لەسەر هیچ بارێ ناوەستێ
دنیا لەسەر هیچ بارێ ناوەستێ | نابێ پیاوی ژیر پشتی پێ بەستێ |
هێجگار ئەوانەی کە لەم دیوانەن | ئەگەر بایی بن، شێت و دێوانەن |
چونکو لە پڕێک کلکیان ئەگیرێ | «بێنە و بیبە»یان لێ وەردەگیرێ |
کەوای دیوانیان لەبەر داماڵێ | ڕوویان نایێنێ بچنە هیچ ماڵێ |
بەڵام ئەو کەسەی سروشتی چاکە | لە ناو گێژاوی چەرخا بێباکە |
ئەڵێن چەرخ لەسەر بارێ نامێنێ | ئەمڕۆ گەدایە، کە شا بوو دوێنێ |
سەگی بە وەفا کە مووچەدارە | پشیلەی زیانکار بەشی هەر دارە |
ئەم دووگە چەورە بێ بەڵا نییە | مەڕوانە ئەوەی کەسی لا نییە |
شەیتان ڕووی کردە لای هەر سەرمەستێ | دەمودەست دەم و دەستی ئەبەستێ |
زوبانیش زۆرجار مایەی زیانە | دەم و دەستی چاک خۆشی ژیانە |
ئەگەر هەڵت کرد بە وشک و بە تەڕ | ناوی خۆت بنێ پاشای بەحر و بەڕ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 738
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|