دنیا گشت ڕۆژێ بەرگێ ئەگۆڕێ

دنیا گشت ڕۆژێ بەرگێ ئەگۆڕێ (1950)
by پیرەمێرد
305459دنیا گشت ڕۆژێ بەرگێ ئەگۆڕێ1950پیرەمێرد
دنیا گشت ڕۆژێ بەرگێ ئەگۆڕێ کە شووی تازەی کرد کۆنە ئەتۆرێ
مێردە تازەکەی سەیری کۆن ئەکا هیچ پەڕوای نییە ماچ و بۆن ئەکا
نازانێ کە بەم سات و سەودایە یەکێکی تری لە کەمین دایە
لەم ئاڵ و گۆڕە و تەشقەڵە و گەڕە هەرچی دەیبینی هەر نیوەزەڕە
بەم حاڵەیشەوە هێشتا بۆی شەیداین بێ سود و نابود سەودایی سەوداین
بە دنیا ئەڵێن: چەند بێوەفایە هەرچی کە دەستی بەیتێ دنیایە
ئەوی تەشیمان بۆ دەڕست دوێنێ ئەمڕۆ ناپرسین کەوتە کام شوێنێ
ئەوی لە شوێنی ئەو دێ تێدەگا ئیتر بایەخی چیمان پێ دەگا
ئێمە بە ئەخلاق لە پێشەوە بین کە لە ناو خەڵکا بە حورمەت بژین
ئەگینە کە هات ماستاو بفرۆشین کە مانگا نەما چیتر بدۆشین
ئەشێ وەک درەخت بە ڕەگ و بن بین بە قووەت کوێری چاوی دوژمن بین
نەک وەک «کوڵەژەن» لە هەموو ماڵێ دەرپێی ئابڕوومان لە پێ داماڵێ
خۆ دیوەخانی ئێستای ئەم شارە یا غەیبەتی خەڵک یاخود قومارە
ئەگەر نەیەوێ ساحیب دیوەخان نایەڵێ زەمی خەڵک بێتە مەیدان
خۆ هەر ئەو ساتەی کە غەیبەت کرا بۆ خاوەند غەیبەت بە دیاری برا
ئەگەر ئەم حاڵە ئیتر بەس نەبێ هیچ کەس بە هیوای دۆستی کەس نەبێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 556 و 157
1939/02/16


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).