ده‌وام له‌سه‌ر ئیش

ده‌وام له‌سه‌ر ئیش (1954)
by قانع
306919ده‌وام له‌سه‌ر ئیش1954قانع
جارێکیان ئاوێک لە کوێستانێ سەخت ئەهاتە خوارۆ بە ‌وەخت و بێ وەخت
ئەم شیو و ئەو شیو ئەم چەم بۆ ئەو چەم هەروا داپەڕی بە بێ زیاد و کەم
هەتا ڕێی کەوتە ئەشکەوت و زەردێ لووتی بوو بە لووت یەک گران بەردێ
ڕێی تری نەبوو لەناو ئەو زەردە پیشی خواردەوە لەپشت ئەو بەردە
بەرد هاتە زوان وتی: ڕێت نییە هاژە هاژ چیتە خەیاڵت چییە؟
من چەن سەد ساڵە لێردا بەردم نەک بەردە تەم تەم بەردێکی مەردم
شەڕت مەفرۆشە لێم لادە بڕۆ بەم جێگەی منە ‌مەبە دەسخەڕۆ
وەڵامی داوە، وتی: من ئاوم لە عومری خۆما ڕانەوەستاوم
زۆرە دەوامم لەسەر ئیشی خۆم وتەی خۆڕایی ئیتر مەکە بۆم
سەد ئەوەندەی تر سەخت و گران بێ بە ڕەقی مەشوور ناوی بەردان بێ
لەت لەتت ئەکەم ئەتکەم بە ڕێگە من پێم ناکرێ بێ شوێن و جێگە
ئاوە هاژەی کرد بەسەر بەردەدا خۆی حەوا ئەدا بە شاخ و زەردا
لە دوای شەش حەوت ساڵ گەیشت بە مەرام کردی بە ڕێگە و بە جۆگە و شەقام
کەڵک
ئەگەر دەوامت ببێ لەسەر کار ئەگەی بە مەرام بە چار و ناچار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).