دوو جامباز تێکڕا چوونە سەر تەناف
دوو جامباز تێکڕا چوونە سەر تەناف | لەگەڵ یەکتردا کەوتنە مەساف |
بزانین کامیان بەر دەبێتەوە؟ | تەنافی بەختی ئەلەرێتەوە |
ئەوی کە پیشەی تەناف بازییە | ئەوەڵ هەنگاوی دەوڵەت خوازییە |
خۆ ئەو بابییەی کە بەرز ئەفڕێ | هەر مل شکانی خۆی پێ ئەبڕێ |
دنیا هەنگوینە و ئێمە وەک مێشین | لێی نابینەوە هێندە بە کێشین |
ئەبینی یەکێ پێی تێگیراوە | هێزی تەکان و جووڵەی نەماوە |
ئێمە خەریکین لەویش تێپەڕین | خۆمان بە دیاری بۆ مردن بەرین |
من خۆم لێم بیستوون ئەهلی مەدینە | «ناموسیە» یان لا پۆپەشمینە |
لەوێ مێشوولە ناوی «ناموس»ە | لە زۆر جێش نامۆس زمانی لووسە |
سا بۆیە! لێرە وەک یەک مەبزوولە | سوێندی نامووس و گیزەی مێشوولە |
لای جاف ڕەش ڕەشە و ئەمیش لەو هۆزە | قەزای دیزەیە وا کەوت لە گۆزە |
«وَلَا تَزِرُ» حوکمی نەماوە | بە ئاغا، نانی نۆکەر بڕاوە |
هەر کەسێ پیاوی خۆی دامەزرێنێ | ئاشە تەندوورە شەق ئەیرووخێنێ |
بە بابی بابی کە کەر سوار ئەبێ | پیاوی بێ ئابڕوو بۆیە هار ئەبێ |
من پاڵتۆکەی خۆم هەڵگێڕایەوە | ڕێ نەکەوت پێوە بێمە کایەوە |
ئەبینم پاڵتۆی خەڵکی ڕەنگ ڕەنگە | وەک کوڕە کەچەڵ وشک و برنگە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 568 و 181
1939/06/01
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|