دوو عادەت هەیە وەک مەتەڵ وایە
دوو عادەت هەیە وەک مەتەڵ وایە | یەکێکیان ترسە و یەکێ هیوایە |
ترس بۆ ئەوەیە کە لە سەر کارە | عەکسی ئەو مەفسوول کە هیوادارە |
حەق وابوو ئەوەی کەوا مەئموورە | بەو بڵێن لەسەر کارە و مەسروورە |
کەچی ئەوانەی بە ئیش سەربەرزن | لە ترسی فەسڵی «فەسڵ» ئەلەرزن |
کە وابێ مەعزوول ئاسوودەترە | هیوای تەعیینی ئاتی لەبەرە |
ئەمەندەیان ڕست هەی دیموقراتی | ئەم عالەمەیان خستە نەهاتی |
وەک ڕشانەوە و مەرگی موفاجات | زەیل و فەسڵیان خستە ناو وڵات |
مەتەڵەکەی تر ڕاستەقینەیە | بۆیە هەمیشە خەرجی پینەیە |
بزنیان سواری گامێش کردووە | تۆیش سواری ئەبی کەچی مردووە |
لە بەرەوژوورە، کە هەموو ئەسپێ | قوشقونی شلە و بەرەی ئەچەسپێ |
ئەو بە عەکسەوە دێتە گەردوخول | لە شاخ قوشقونی توندە بەرەی شل |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 866
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|