دوو ڕەشمار هەیە سەری پیاو ئەخوا

دوو ڕەشمار هەیە سەری پیاو ئەخوا (1950)
by پیرەمێرد
305469دوو ڕەشمار هەیە سەری پیاو ئەخوا1950پیرەمێرد
دوو ڕەشمار هەیە سەری پیاو ئەخوا یەکێکیان هەوەس، یەکێکیان هەوا
کە سەر دەربێنن لە هەر دوو لاوە سەرکوتیان نەکەی کارت تەواوە
دوو مارەی زوحاک هەوا و هەوەس بوو درۆیە دەڵێن ڕۆح و نەفس بوو
بە هەوەس دڵی خەڵکی ئەشکێنی بە هەوا سەودای بەرزی ئەنوێنی
کە دڵت شکاند دڵ شکەست ئەبی کە بەرزیش فڕیت دوایی پەست ئەبی
کەواتە، واتەی هیچیان مەهێڵە خۆت مەکە بە گای ناو ئەم دوو هێڵە
خانووی دوو نهۆم کە دیوتە بەرزە دەکەویە خوارێ کە دێتە لەرزە
خانووی یەک نهۆم لە زەمیندایە لەوێ بیشکەوی هیچت لێ نایە
مەوقیعی بەرزیش عەینی ماددەیە کە کەوتیە خوارێ مەرگ ئامادەیە
ئەوەی کە کاری بە سیاسەتە دوایی کاری بە سیاسەتە
«ئایەتەلکورسی» وێردی کورسییە «قُل هُوَاللّە» دوعای سکی برسییە
ئایەی مەبعووسیش لە قورئانایە «یَومَ عَظیم»ی بۆیە لە دوایە
دەردێکی تازە بۆ مەئموور داهات کتوپڕە وەک مەرگی موفاجات
داری ئاگری هەنجیرە بۆ قۆڕ قەبرەڵکەن ئاخری دەکەوێتە گۆڕ
لەگەڵ ئەوەیشدا نەفس زۆردارە لووتی لە گۆشەی قەناعەت خوارە
تەسکینی نادا شەیتانیی خەوێ بۆ شەوێکیش بێ زاوایی ئەوێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 566 و 177
1939/05/11


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).