دوژمن بەخێو کردن
سەعدی فەرموویەتی «افعی کشتن و بچه نگاه داشتن کار خردمندان نیست»
ساڵێ لە شوێنێ مارێ هاتە ڕێم | لێم هاتە سەر کلک خۆی خستە بەر پێم |
مار چە! مار ڕەش مار بەقەد مژانێ | ژێر چەناکە سوور عەجەب سەر پانێ |
تەمای بوو لەویا بمکوژێ بێ کەس | منیش کوڕانە لێی هاتمە دەس |
کوتەکێ سەر خڕ داری بڵاڵووک | بزمار ڕێز کراو سەر زلی خو سووک |
ئاراستەم کرد و کێشام بە ملیا | دووبارە کێشام بەسەری دڵیا |
هەر وەکوو ژیژو خۆی گڵۆڵە کرد | لەپاش نیو ساعەت بەتەواوی مرد |
ڕوانیم بەچکەیەک سەرو ڕەشی سورکار | ئەجووڵێتەوە لە ژێر لاشەی مار |
بەزەییم پیا هات نامە ناو قوتوو | بردمە ماڵەوە هەروا زووبەزوو |
بەماس و کەرە بە شیر و پەنێر | پەروەردەم ئەکرد بە ئومێدی خێر |
هەتا گەورە بو بەچکە بوو بە مار | لە باوکی پیستر پیس و ژەهر دار |
نەمزانی قینی باوکی لە دڵە | بۆ ڕۆژ ئەگەڕێ، لە من بەکوڵە |
لە نیوەشە و فرسەتی هانی | هاتە سەر جێگەم زۆر بە نهانی |
لە ناخەڵافا دای بە پێمەوە | ئەمە شەش ساڵە ئەتلێمەوە |
هەرچی هەوڵم دا هیچ سوودی نەبوو | چون زۆم نەکوژرا لەدەسم دەرچوو |
هەرکەس عاقڵ بێ ئیشی وا ناکا | دوژمنی ڕۆحی بۆ لای خۆی نابا |
کوردە وەسیەتم چاک بگرە لە دڵ | نەوا دوژمنت بتنێتە ژێر گڵ |
ئەگەرچی هیچ کەس گوێ ناگرێ لێم | من وەزیفەمە ئەبێ هەر بڵێم |
ئەی براکانم ئێوە کوردانن | لەپاش مردنم قەدرم ئەزانن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|