دوۆی شەهوار
ئەتەوێ مەعریفەت لەلاپەڕەی گۆڤار | سەیری گویش بکە لە ڕووی هاوار |
گوفتی نووسراوی نویسەرانی ئەو | نرخی بێ حەددە وەک دوڕی شەهوار |
نویسی ئایینە بۆ کەسی زانا | بۆ دەسی لاوی نویسەران تۆمار |
خووندنی ئاشکار ئەکا کەڵکی | خێوی هۆشەنگە نویسەری سالار |
تاکە ئیمرۆ لە چاپدراوی کورد | مەرهەم و هێزە بۆ دڵی بیمار |
یاریدەیدا ئەوی دەڵێ کوردم | کردە تاوە چ کەڵک ئەدا گوفتار |
ڕەهبەری گەل ئەسیری زانستی | نویس و ڕۆژنامە، چاپ و هەم گۆڤار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|