دوێکە ماشتەی قەزا، لە سونعی لایەنامەوە

دوێکە ماشتەی قەزا، لە سونعی لایەنامەوە (1936)
by ئەدەب
310188دوێکە ماشتەی قەزا، لە سونعی لایەنامەوە1936ئەدەب
دوێکە ماشتەی قەزا، لە سونعی لایەنامەوە بەهەفت کەوە پەردەوە، لە حیجلەیی زەلامەوە
عروسی میهری ئەنوەریی، لە قەسری چار بامەوە لەپڕ نیگاری ماهـ ڕوو، بەحوسن و ماهی تامەوە
لە پەردەوە وەژوور کەوت، بەوەجد و ئیبتیسامەوە
قەدەم قەدەم دەهاتە پێش، بەچەندە عیزز و نازەوە بەچەندە ئیهتیزازەوە، بەچەندە ئیعتیرازەوە
بەلەنجەیێکی کۆتریی، بەحەملەیێکی بازەوە بەچەندە ڕاز و بازەوە، بەچەندە سیحر و نازەوە
بەچەندە کیبر و بازەوە، بەچەندە ئیحتیشامەوە
دوو زوڵفی دڵشکارەکەی، سیاهی تابدارەکەی یەکێ لە جانبی یەمین، یەکێ لە لای یەسارەکەی
ببوونە زیبی قامەتی نیهالی نەوبەهارەکەی وەکو لەباری خوسرەویی، دوو تورفە پەردەدارەکەی
خودا، خودا چە حیشمەتێک، بەدوو سیەهـ غوڵامەوە
لە سەبزی مەعجەری نیهان، سەهی قەدی سنەوبەری فرووغی تەلعەتی عیان، لە جورمی سەبزی مەعجەری
وەکو لە ئەبری تیرەدا، درەخشی شەمسی خاوەری وەیا لە تەلعەتی مەها، تلووعی میهری ئەنوەری
کە دەم بەدەم لە تیشکی دوو سەباحی خستە شامەوە
لە گرشە گرشی ڕوومەتی، لە بن قەدی نیقابەوە لە تاقی تیرە غەمزەکەی، دوو چەشمی پڕ عیتابەوە
کە یەک لە دووی یەکی دەهات، بەتاب و ئیلتیهابەوە وەکو خەدەنگی ئاتەشیی، لە جانیبی شەهابەوە
لە هەیبەتی عەجەب نەبوو؛ کە ئەو دەمەی توامەوە
بەڕەقس و جیلوە؛ زوهرە بوو، بەشەوق و شوعلە: مشتەری نە زوهرە بوو، نە مشتەری، نەوەک مەلەک، نەوەک پەری
نەوەک بتانی «کاشغەر»، نەوەک نیگاری «کەشمەری» خرۆشی زیب و زێوەری، لە عەقدی تاجی ئەنوەری
دەگەییە چەرخی هەفتەمین، لە خاکی تیرە فامەوە
ئەمن شگفت و خیرە سەر، غەریقی لوججەیی خەتەر کە مە خەیاڵە، یا خەتەر؛ فریشتەیە، وەیا بەشەر!
ستارەیە وەیا قەمەر! چییە دیارە جیلوەگەر! کەچی نیگاری سیمبەر، لە تەرفی پەردە هاتە دەر
وەکو قەمەر؛ کە دێتە دەر، لە کیسوەتی غەمامەوە
کە قورسی ڕوویی وەدەرکەوت، لە بن سەوادی بەرقەعی شوعاعی دا بەزللی شەو، روخی مەهی موقەننەعی
لە زەڕ نیگاری میقنەعی؛ ملەووەنی، مولەممەعی یە زێوەری مورەسەعی، موسەللەسی، مورەببەعی
دووسەد مەهی موقەننەعی؛ نیشان لە سەقفی بامەوە
سەباحەتی سوهەیل ئەگەر سوهەیلی تاجداری بێ نەزاکەتی نیهال ئەگەر: بەری نیهالی ناری بێ
تەراوەتی بەهار ئەگەر: بەهاری نافەداری بێ حەلاوەتی بەهار، ئەگەر: نەباتی خونچەداری بێ
تەزەرووی کۆهسار، ئەگەر عوقابی بێ بەدامەوە
بەهاتنی جەمالەکەی؛ بەزوڵفی پڕ عەبیرەوە چەم و خەمی دوو سونبولی، بەتابشی حەریرەوە
یەکێ بەڕەنگی قیرەوە، یەکێ بەڕەنگی شیرەوە جیهانی دەستگیر دەکرد، فەقیر تا ئەمیرەوە
بەشاوە، تا موشیرەوە؛ لە خاس تا بەعامەوە
قسووری عەقڵی عارفان، دوو توڕەیی موشەووەشی فتوری زوهدی زاهیدان، سەوادی خاڵی دڵکەشی
بەتیرەکەی لە تەرکەشی، دوو هیندوویی کەمانکەشی دوو تورکی مەستی سەرکەشی، نیگاهی نێرگسی گەشی
بەقەتڵی عاشقانی خۆی، بەچەندە ئیهتیمامەوە
مەلەنگ و مەست و مەیزەدە، بەچەندە ئاب و تابەوە بەڕەنگی ئافتابەوە، بەڕوویی ماهتابەوە
بەچەشمی نیم خوابەوە، لە نەشئەیی شەرابەوە بەڕائیحەی گوڵابەوە، لە زوڵفی پڕ لە تابەوە
چپایە ئینبیساتی دڵ، لە لەعلی پڕ مەزابەوە
چە گوڵعوزار و گوڵبەدەن، چە دڵڕووبا و دڵشکەن چە خۆش ئەدا و خۆش سوخەن، شەکر لەب و شەکەر دەهەن
بەجەستە، بەرگی نەستەرەن، بەتوڕە وەک پەڕی زوغەن پەڕی زوغەن، بەسەد شکەن، ترازی بەرگی نەستەرەن
شکا سەباحەتی چەمەن، بەقامەتی تەمامەوە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.