دوێ شەوێ؛ تا بەدەمی جیلوەیی سوڵتانی خوتەن

دوێ شەوێ؛ تا بەدەمی جیلوەیی سوڵتانی خوتەن (1936)
by ئەدەب
310307دوێ شەوێ؛ تا بەدەمی جیلوەیی سوڵتانی خوتەن1936ئەدەب
دوێ شەوێ؛ تا بەدەمی جیلوەیی سوڵتانی خوتەن عەیشی مە، تەعنە زەنیمەحفەلی خاقان «پەکەن»
سەرلەبەر چیدە، بەساتێکی خدێوی بەویساق یەک یەک ئامادەی سیاقێکی شەهانە، بە مەکەن
عەجەبا مەجمەعی مە، ئەو شەوە تا مەددی نەزەر بادەبوو، سادەبوو، بۆ تورکانی خەتا، ماهی خوتەن
تەرەفێ نای و نەی و موتریب و سەنتوور و ڕوباب تەرەفێ جام و مەی و بادە و قوڕابە و دەن
بادە و سادە و مەعشوق و دڵارام و نەدیم عەنبەر و مەجمەر و ئەسپەند و عەبیر و لادەن
نار و نارنگی و نارنج و بەی و سێب و ئەنار شەهد و شیرینی و نوقڵ و شەکر و شەمع و لەگەن
عوود و بەسباسە و کافوور و گوڵاب و سەندەڵ یاربوو، میوەی نەوچیدە، شەرابێکی کوهەن
چەنگ و شاشەنگ و قەرەنای و کەمانجە و تەنبوور بەربەت و مەزمر و ئاوازە و تار و نەیزەن
زەربگیر: ئەحمەد و باقی؛ بە: دەف و دایەرە تارزەن: خوردە سوڵتان و سلێمان و حەسەن
موختەسەر، هەرچی بەئەسبابی تەرەب بێتە شمار سەربەسەر جوملە موهەییابوو، بەوەجهی ئەحسەن
لالە ڕوخ و تەلعەت و گێسوی بتان، سەحنی ڕەواق لالەبوو، گوڵ بوو، شەقایق بوو، سەمەن بوو، سەوسەن
لە لەب و چیهرەی خوبانی«چەگیل»ی کولبەیی مە تا بگونجایە گوڵ و غونچەبوو، خەرمەن، خەرمەن


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.