دڵئاراما! هیلالی نەو بەدیدارت موبارەک بێ

دڵئاراما! هیلالی نەو بەدیدارت موبارەک بێ (1936)
by ئەدەب
310286دڵئاراما! هیلالی نەو بەدیدارت موبارەک بێ1936ئەدەب
دڵئاراما! هیلالی نەو بەدیدارت موبارەک بێ بەدیدارت مەهی وەک مە، گرفتارت موبارەک بێ
شوعاعی لێوی گوڵنارت؛ شەرابی ئەرخەوانیی کرد لە جامی بادەدا عەکسی دوو گوڵنارت موبارەک بێ
لەبی شەهدی گوڵی ئێمە، چ شیرین گەوهەر ئەفشانە گوهەر باری لەبی لەعلی شەکەربارت موبارەک بێ
بەفەرمانی خەمی ئەبرۆت، مژۆڵت سەف بەسەف کەوتن سەفارایی سپاهی تازە سەردارت موبارەک بێ
قەتارەی دوگمەکەی سینەی ترازا، بۆ تەماشای من دوو ناری نەورەسی سەحنی سەمەن زارت موبارەک بێ
چ ڕەنگینە لە دەستتدا؛ بریقەی ساغەری سەهبا بەدەست ئەو ساغەری ڕەنگین و سەرشارت موبارەک بێ
چ خۆش دێنە نەزەر: سیحری سەری زوڵف و فرووغی ڕوو یەدی بەیزا، بەدەستی زوڵفی سەححارت موبارەک بێ
ڕوخت: گەر کەعبەیی ئیسلامە، زوڵفت: ئایەی کوفرن لە ماڵی کەعبەدا؛ ئیحداسی زوننارت موبارەک بێ
بەعوششاقی دڵ ئەفگارت، موسەللەم خاسسەیە ئەوڕۆ حوزوری عامی موشتاقان؛ بەدەربارت موبارەک بێ
عەجایب سایە ڕەوشەن بوو، خەتی زوڵف و ڕوخی ڕەنگین بەهەم ئامێزشی شەنگە ڕفوزە نیگارت موبارەک بێ
هەتا لوتفت نەفەرمووبوو، حەقیقەت ڕووی نەدا بۆمە زهوری موعجیزەی عیسا؛ لە ڕوخسارت موبارەک بێ
بەڕەسمی تەهنیەت ئەوڕۆ، ئەگەر جانم فیدای تۆ کرد ئەدەب عەرزت دەکا قوربان، دوو سەد جارت موبارەک بێ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.