دڵبەرا! دڵداری وەکو تۆ، با وەفا بێ چاترە

دڵبەرا! دڵداری وەکو تۆ، با وەفا بێ چاترە (1936)
by ئەدەب
310158دڵبەرا! دڵداری وەکو تۆ، با وەفا بێ چاترە1936ئەدەب
دڵبەرا! دڵداری وەک تۆ، با وەفا بێ چاترە گەر نەبێ مەیلی وەفاشی، بێ جەفا بێ چاترە
خوسرەوی خوبانی ئەوڕۆ، عاشقی ڕووتە، گەدا پادشا لوتفی لەگەڵ زومرەی گەدا بێ، چاترە
بەردەوە زونناری موو، با وەرگەڕێ عالەم لە دین کفری پەنهان، تا بەکەنگێ؟ ئاشکرا بێ چاترە
زوڵمەتی کرداری من، خاڵت لە خولدی ڕوومەتت نامەیی ئەعمالی ئێمە، تا سیا بێ چاترە
گەر ڕەقیبت لێم ڕەزا بێ، مەنعی عیشقی تۆ دەکا نامەوێ قەت لێم ڕەزا بێ، ناڕەزا بێ چاترە
سەد شەوم هیجرانی تۆ دی، ئەودەمەم هاتوویە لا ئەودەمەش جانا، تەلافی ما مَضي بێ، چاترە
تۆ دەفەرمووی جانفیدای ئەو خاکپایەم، کە بڵێ: گەر لە تۆ بێتو جودا بێ، خاکی پا بێ چاترە
با وجوودی شۆری غەمزەی تۆ، چ شۆرێک و چ بەرگ ڕاستیی عوششاقی تۆ، تا بێنەوا بێ چاترە
باری خەم کەوتن لە دڵدا، تازە ناڵەم بۆ ببێ کاروان خستی، جەرەس: تا بێ سەدا بێ چاترە
تا بزانن قەدری وەسڵی یەکتر و جەوری فیراق جار بەجار عاشق لە مەعشووقی جودا بێ چاترە
نانوێنێ ئەو دڵەی تەنگ بێ، لە عەکسی ڕوومەتت ئایینەی دیداری تۆ، باڵانما بێ چاترە
سورەت و مەعنا یەکێکە، بۆ نیشاتی عارفان گەر مەجازیی، گەر حەقیقی، بێ هەوا بێ چاترە
ئێوە فەرمووتان: ئەدەب جانی ببەخشێ بۆ ویساڵ نامەوێ جانی عەزیزم، خاکی پا بێ چاترە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.