دڵم ئەسیری کەمەندی یەکێکە بێ ئاین
دڵم ئەسیری کەمەندی یەکێکە بێ ئایین | بەتیری غەمزەیی خونکاری جەرگی کردە برین |
بەخەندەیی لەبی ئاڵی ئەسیری کرد گیانم | بەچیهرەیی وەکو ڕۆژی بووە بە ڕۆژی زەمین |
فیدایی خاکغ قەدەمتم دە زوو بکە چارەم | نەماوە تاقەت و هۆشم لە تاوی شین و گرین |
منم کە بەندەی دەرگا و موخلیست قوربان | لە دەرحەقی منی مسکین مەکە بەیانی کین |
بڵێ بەشیری برۆت بەسیە با نەڕێژێ خوێن | نەماوە موسلیم و کافر، بەجارێ گشتی بڕین |
ئەگەرچی فەرز نییە ئامين بەڵام لە عەشقی تۆ | لەباتی جارێ هەزار جار بەدڵ ئەڵێم ئامين |
لە فایقی مەگرە مەستی خوردە ساڵێکم | باڵای مەبینە، ئەویش تیفلی عەشقە نازەنین |
1925
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|