دڵم ئەمڕۆکە پڕ زەوق و زمانم خەنجەری تێژە

دڵم ئەمڕۆکە پڕ زەوق و زمانم خەنجەری تێژە (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308694دڵم ئەمڕۆکە پڕ زەوق و زمانم خەنجەری تێژە1941موفتی پێنجوێنی
دڵم ئەمڕۆکە پڕ زەوق و زمانم خەنجەری تێژە لەبەر چاوم پڵنگی شێرکوژی چابوک ئەڵێی گێژە
سەر و ماڵم فیدای مەردێک کە وا بێ ترس و هەقبێژە لە شەوقی نیشتمان و شوعلە ئەستێرەی گەلاوێژە
برین و زامی جەرگی پڕ لە سۆم و پاکی ساڕێژە
لەبەر چاوم خەریکی خەندەیە خاکی وەتەن ڕەنگی لەناویا لائەچێ کەمکەم شەڕ و شۆر و هەرا و جەنگی
بە زێڕی عالەمی نادەم سەراسەر کۆمەڵی سەنگی ئەگەر باوەڕ ئەکەن تەپڵی بەشارەت دای لە گوێم دەنگی
مەڵێن ئەم شاعیرە دێوانەیە یان شێتە یان گێژە
زەمانێکە بینای فکرم بەجارێ پەرت و ڕووخاوە نەما خزمەت لەبۆ هۆزم بڕا ئەو شیعرە لێشاوە
ئەوا ئەمڕۆ سەبا موژدەی لەبۆ دڵ تازە هێناوە ئەڵێن ئەو کاروانەی کۆمەڵی کوردە بەجێ ماوە
کەمی ماوە نەجاتی بێ لە ئەم هەوراز و ئەم لێژە
تەماشا ژینی خەڵکی کە ئەگەر نێرینە و پیاوی چ ژینێکە ئەوی عەبدە لەناو خەڵکا نەبێ ناوی
هەتا کەی مەست و بێهۆشی هەتا کەی کوێری بێ چاوی برا گەردنکەچی و مەحکوومی خۆراکێکە ژەهراوی
دەخیلت بم نەچی بیخۆی بڕۆ تێی هەڵدە بیڕێژە
لەبۆ نانی منەتباری نەکەی حوڕڕی لە دەست بەردەی ڕەفیقی تۆ هەموو بەیداخە تۆ دایم لەبن پەردەی
ئەگەر جارێک بە سەربەستی بژی سەد جار ئەڵێی ئۆخەی لە میوەی باخی ئازادی کەسێ بیخوا ئەڵێ هەی هەی
کە میوەی جەننەتە هاتۆتە دنیا هەستە بیچێژە
لە سەربەستی و لە ئازادی کەسێ بێزارە نامەردە لە وەختێکا کە بێ دەنگە بڵێ یا دارە یا بەردە
لە وەختێکا کە دەنگی دێ بڵێ وەحشی کەژ و هەردە دەسا بۆچیمە با بمرێ سەراپای هەر خەم و دەردە
ئەگەر چی زیندووە هەر مردووە .... بینێژە
وەها چاکە لەمەو لا ڕوو لە زانست کەی لە زۆر و کەم بەسەرچوو خزمەتی تەپڵ و دەف و شانە و قژ و پەرچەم
ئەبێ یەک ڕێگە بۆ بەرزی وەتەن بگرن بە دەستی چەم لەسەرتان بەشکە زوو لاچێ تەمی جەهل و مەراق و خەم
لەکوێ سەرکەوتنی غەربی بە دۆعا و کردنی نوێژە
ئەوی ئیشی کەوشدانانە بۆ بێگانە هەر کەر بوو بە هیچی دانەنێی چاکە ئەبێ ناوی بنێی مردوو
وە یا دارێکی وشکی گەندەڵی پەڕپووت و بابردوو کەسێ لاری لە سەربەستی ئەکا موفتی تەمەننا زوو
کەڕ و لاڵ بێ لەپاش کوێری بە ئاوڵە و دەردی سوورێژە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).