مەسنەد هەیە ئەمما بە هونەر عەقڵە مەقامات
|
شێخی هەیە لاکن بە عیباداتە کەرامات
|
دڵپاکی لەگەڵ هەم وەتەنت لازمە کوردە
|
حوببی وەتەنت ڕوکنە، لە ئەرکانی عیبادات
|
بۆ سوودی وەتەن خزمەتی خەڵقی وەتەنت کە
|
حب الوطنی تۆشەیە بۆ ڕۆژی موجازات
|
ئەم ئەمرە لەسەر کوللی کەسێ لازمە ئەمما
|
هێندێ بە بەدەن، هێندێ بە پووڵ، هێندێ خەیاڵات
|
بۆ ئیشی وەتەن دەوڵەتی خۆت سەرفی وەتەن کە
|
کەی نەقسی ئەبێ عیلمی مەلا قەت بە سوئالات؟
|
زەحمەت نییە لای ئەهلی ئەدەب زەحمەتی میللەت
|
کەی تاڵە لەبۆ دەفعی ئەلەم حوببی دەواجات
|
ئوستادی غەزەڵ حەیفە ئەگەر غەیری ئەدیبی
|
دەفتەر بگرێ، جەم ببەستێ شێعر و غەزەڵیات
|
قانع کە تۆ بۆ داکی وەتەن خزمەتێ ناکەی
|
ڕاستۆ بە بڕۆ مزگەوت و دەس کە بە موناجات
|