دڵی بولبول لە دەوری باغی گوڵ یاری نەکا چ بکا؟

دڵی بولبول لە دەوری باغی گوڵ یاری نەکا چ بکا؟ (1942)
by سافیی ھیرانی
309463دڵی بولبول لە دەوری باغی گوڵ یاری نەکا چ بکا؟1942سافیی ھیرانی
دڵی بولبول لە دەوری باغی گوڵ یاری نەکا چ بکا؟ لەتاوی غونچە هەردەم شیوەن و زاری نەکا چ بکا؟
زەمانی لەززەتی ڕۆیی و دەوری زیللەتی وا هات ئیتر یاران لەمەولا ڕوو لە دڵداری نەکا چ بکا؟
لە ئاهی گەرمەوە وا لێوبەبار و هیشکە ئێستێکە لە عەینی چاوەکانی خوێن و ئاو جاری نەکا چ بکا؟
شەوی هیجران خەیاڵی یار دەکا ئەسڵا خەوی نایێ بە یادی ڕۆژی وەسڵی حەز لە بێداری نەکا چ بکا؟
بە کوفری زولفی ڕێی ئیسلامی بەستووە بۆیێ دڵ ئێستێ وەکوو سەنعانی دائیم مەیلی زینناری نەکا چ بکا؟
دڵم عەیبی نییە گەر ڕووی زەوی تەڕ کا بە خوێنی ئەشک بە ئاهی دوودناکیش ئاسمان تاری نەکا چ بکا؟
لە لایێ فیرقەتی یار و لە سوویێ میحنەتی ئەغیار لە هەر دوو لا دڵی مسکین ڕەجاکاری نەکا چ بکا؟
هەوای یاری لە سەر دەرناچێ ئەسڵا لەو جەفای دووری دڵی بێچارەکەم هەردەم وفاداری نەکا چ بکا؟
ئەگەرچی بێوەفا یارم جەفای دا ئەو دڵی مسکین وەکو سافی لە بەدبەختی فیداکاری نەکا چ بکا؟


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).