دڵی بێچارەکەم شایەد بە غافڵ دەسخەڕۆی تۆ بێ

دڵی بێچارەکەم شایەد بە غافڵ دەسخەڕۆی تۆ بێ (1956)
by عارف عورفی
308043دڵی بێچارەکەم شایەد بە غافڵ دەسخەڕۆی تۆ بێ1956عارف عورفی
دڵە بێچارەکەم شایەد بە غافڵ دەسخەڕووی تۆ بێ دەری بکەم شەرتە نەیهێڵم لەسەر ئەخلاق و خووی تۆ بێ
ئەبێ ئەشکی نەدامەت دابڕێژێ چاوی من دائیم ئەگەر نووری بینایی ئەو بە ئەمر و ئارەزووی تۆ بێ
غوڵامی فکری بکری من نەوەی نابێ ڕەسەن بێنێ ئەگەر ئەو بەرهەمە ڕاستبێ بەری تۆوی نەوەی تۆ بێ
کەمەندی پێچراوەی پێم لە پێم نابێتەوە هەرگیز ئەگەر ئەو بەستراوە بەستەیی زنجیری مووی تۆ بێ
لەڕێی خوادا عیبادەت پیشەیی ئەییامی عومری بێ جەهەننەم جێگەیێتی ئەو کەسەی چاوی لە دووی تۆ بێ
بە بێ جورم و جینایەت کوشتنی عاشق لە کوێ ڕوویدا نەبووە، نابێ لە دونیادا مەگەر ئەخلاقی زووی تۆ بێ
بەڵێ دیارە کە بەدعەهدی لە زومڕەی نەوجەوانانە ئەویش بەدعەهدە ئەو جیلەی لە تۆ بێت و لەدووی تۆ بێ
چەمەن گەر بیهەوێ تەشبیهی ڕووی تۆ کا موقابیل گوڵ خەجاڵەتبارە تا قیامەت ئەبێ مەحجووبی ڕووی تۆ بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).