دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینە
|
وەرە سەر چاوەکانم شانشینە
|
لە شەوقی حوسنی شیرینت دەناڵم
|
بە نەوعێ پێم ئەڵێن فەرهادی چینە
|
لە تاوی تەلعەتی شیرینت ئەی جان
|
سەراپا خەڵکی کووە و کەژنشینە
|
هەناسەی من ئەگاتە خەرمەنی ڕووت
|
ئەگەرچی خۆر لە ڕووتا خووشەچینە
|
بە بەدری ڕوومەت و والليلی زولفت
|
کە فرمێسک و لیباسم سوور و شینە
|
وەرە سەیرکە سەراپا گشت وجوودم
|
بە چاوی تیروەشێنی تۆ برینە
|
عەجەب بێباک و سەربەستی و دڵڕەق
|
عەزابت دۆزەخی عَينُ اليقينە
|
جزاك الله في الدارين خيراً
|
مساك الله کە هاتی بەم سەرینە
|
لە ئاهی سابیری نەختێ بترسە
|
بە چاوی تۆ هەناسەی ئاگرینە
|