دڵێ دائیم خەیاڵی سەرجەمی هەر ڕوویی لەیلا بێ
|
بە ناچاری وەکوو مەجنوون ئەبێ هەر شێت و شەیدا بێ
|
لەناو ئەهل و قەبیلەی، ئیختیاری دوورپەرێزی کا
|
ڕەفێقی وەحشیان و وێڵی دەشت و چۆڵ و سەحرا بێ
|
کەسێ ویستی لە ێناوی جوانان سەرفی عومری کا
|
لەڕێی عەشقا هەتا ماوە ئەبێ مەهتووک و ڕیسوا بێ
|
هەناسەی سەردی من پشکووتنی غونچەی گوڵی ڕووتە
|
بەڵێ دەم کردنەوەی غونچە بەبێ بادی سەبا نابێ
|
جوانم بەسیە مەهجووری خودا هەڵناگرێ تاکەی
|
کە ئەشکی چاوی من تەشکیل بکا هەر ساعەتێ زابێ
|
وەکوو من کەس هەیە ئاخۆ دووچاری دەرد و میحنەت بێ
|
سەحەر هەستم غەمێکی تر لە بەختم سەرلەنوێ زابێ
|
سەری زوڵفی جەماڵی ڕووی کە داپۆشی بەبێ شوبهە
|
وەکو مانگی شەوی چواردە بە شەرتێ نیوە گیرا بێ
|
لە شەرما دانەوێنی سەر بەدائیم دەستەئەژنۆ بێ
|
لە ڕووی یارا گوڵی باغی ئیرەم نەختێ حەیای مابێ
|
دیسان پێم خۆشە مەسروورم لە ئەوزاعی زەمان عورفی
|
ئەگەر ئەو دڵبەرە ئەمڕۆ لەسەر عەهد و وەفا مابێ
|