دڵ ئارامی نەما جارێ، دڵارامم سەری نادا

دڵ ئارامی نەما جارێ، دڵارامم سەری نادا (1936)
by ئەدەب
309977دڵ ئارامی نەما جارێ، دڵارامم سەری نادا1936ئەدەب
دڵ ئارامی نەما جارێ، دڵارامم سەری نادا سەرێکی سەرسەری جارێ لە کوشتەی خەنجەری نادا
ئەسیری دامی سەییادێکی نەوکارە؛ دڵی وەحشی هەوەڵ نەخچیرە؛ گرتوویە و بەئاسانی بەری نادا
ئەگەر عاشق ئەرەستوو بێ، لە بەحری عیشقدا غەرقە چ گێژێکە خوداوەند!، کە ڕێی ئەسکەندەری نادا
دەکەن مەنعم ڕەفیقانم، کە بۆچم دڵ بەدڵبەر دا! چ دڵسەختێکە! ئەمڕۆ دڵ؛ بەخاڵی عەنبەری نادا!
لە لای بێگانە گەر تاڵە؛ ئەگەر ترشە، عیتابی تۆ بەوەڵڵا ئاشنای قەهرت، بەقەندی بەندەری نادا
بە سورەت ماهڕوو زۆرن، بەڵا وەڵڵا لە مەعنادا پەری وەک تۆ؛ بەزیبایی، قیافەی دڵبەری نادا
کەسێ شەهدی لەبی چەشتی؛ نییە مایل بەشیرینی کەسێ شیرین نیگاری بێ، شەککەر لەب هەمسەری نادا
مەفەرموو: عارە پێم، بەندەت، کە دێ بێتە غوڵامی تۆ گەدایی ئاستانەی تۆ، بەتاجی قەیسەری نادا
ئەگەرچی تۆ بەهیچێ من، لە دەرکت دەردەکەی؛ ئەمما ئەدەب تارێ لە زوڵفی تۆ، بەموڵکی سەنجەری نادا


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.