دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا

دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا (1942)
by سافیی ھیرانی
309467دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا1942سافیی ھیرانی
دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا گوێی لە دەنگی ساز و عوود و بەزمی نای و نەی دەکا
سەردەمێ مەست و خومار و خادیمی مەیخانەیە وەختێ تەسبیحی لە دەستە، سۆفییە حەی حەی دەکا
ڕۆژی وایە زۆر بە کەیف و پێکەنین و خەندەیە بەعزێ شەو مەجنوونە دائیم گریە بۆ لەیلەی دەکا
بەعزێ جاران عالیم و عامیل و عابد خۆیەتی وەختێ جەهل و فیسقی زۆرە، عالەمێ لۆمەی دەکا
پێی دەڵێم: ئەی دڵ وەرە ئێرانی یا توورانی بە ئەو لە بەینی هەر دوو جێگە ڕوو لە دەشتی ڕەی دەکا
دڵ نزانم شێتە یا سەرخۆشە، یا دێوانەیە؟ یا ئیلاهی ئیشی وا عەکسی بە من تا کەی دەکا؟
دوور لە یارە دڵ، لە بۆیێ بێسەباتە سافییا تاکوو لەو سەگمەرگەدا بێ ئیختیاری وەی دەکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).