دڵ لە حەسرەت دووریەکەت شیوەن و گریان ئەکا
|
تیری خەمزەی چاوەکانت جگەرم بوریان ئەکا
|
خەنجەری دەببانی ڕەقیب گیانمی زامدار کردووە
|
هەر داروخانەی خوسنت چاوەڕێی دەرمان ئەکا
|
بۆ ئەوەندە دڵڕەقی وا من لە داخی هیجری تۆ
|
سەیلی ئەشکی چاوەکانم تەمسیلی سیروان ئەکا
|
لە دەشتی ناز و حەمزەتا ئازیز وات تۆراندووە
|
ئاسکی تەبعی شەککەرینم ئارەزووی کێوان ئەکا
|
حاڵی حازر مەزرەعەی ژینم وشکەساڵییەتی
|
هەر لە هەوری لوتفی تۆ تەمەننای باران ئەکا
|
بێرەوە سەر شەرتی جاران زاڵی فیتنەیە دەست بە ڕم
|
حەملەی هێناوە خەریکە قەڵای ڕۆح وێران ئەکا
|
بێ وەفا تۆ ڕۆژێک فەرمووت ڕامی دەستی تۆ ئەبم
|
کوانێ شەرتت ناتیقت جاوەڕی پەیمان ئەکا
|